له ساڵی 1960 له شاری كۆيه له دايك بووم و له هه‌ولێر و گوند و شارۆچكه‌كانی ده‌وروبه‌ریدا خوێندنی بنه‌ڕه‌تیم ته‌واو كرد و له به‌غدا خوێندنی پزيشكيی ته‌واو كرد. له موسڵ و هه‌ولێر پزيشكايهتیم كرد پێش ئه‌وه‌ی له به‌ريتانيا بڕوانامه‌ی ديپلۆم و ماسته‌ر و دكتۆرا و MRCPath وه‌ده‌ست بێنم. له ساڵی 1994 بوومه مامۆستا له فاكه‌ڵتی پزيشكی زانكۆی نۆتينگهام و له 2002 پله‌ی پڕۆفيسۆریمان پێ به‌خشرا.
لە نۆتینگهام پزيشكی ڕاوێژكار بووم له نه‌خۆشيه ميكرۆبيهكان لە نەخۆشخانەی فێركاری، و هاوكات مامۆستای خوێندكارانی به‌كالۆريۆس و ماسته‌ر بووم و سه‌رپه‌رشتياری گروپێكی زانايانی توێژه‌ره‌وه و خوێندكارانی دكتۆرا بووم. زیاتر لە 30 خوێندكاری دكتۆرا له ژێر سهرپهرشتیماندا ڕاهێنانیان ته‌واو كرد. وه‌ك پڕۆفيسۆری هه‌ڵسه‌نگێنه‌ر وهيان ميوان له وڵاتانی ماليزيا و كوه‌يت و هۆنگ كۆنگ و ئه‌مه‌ريكا (زانكۆی بۆستن و زانكۆی ستانفهرد و زانكۆی تێنهسيی) به‌شداری چالاكی ئه‌كاديمی (توێژینەوە، تاقیكردنەوە، وانەگوتنەوە) كردووه. له چه‌ندين ڕێكخراوی زانستی نێوده‌وڵه‌تيدا ئه‌ندامی بۆڕدی ستراتيژی دانان و تهمويل كردن بووم، له‌وانه:
Medical Research Council, Royal College of Pathologists; Higher Education Funding Council in England; Society for General Microbiology; Federation of Infection Societies
له بواری چالاكی سياسيه‌وه، له ناوه‌ڕاستی هه‌شتاكانه‌وه خه‌ريكی كاری لۆبیكردن بوومە بۆ به‌رگری كردن له مافی مرۆڤی كورد. دامه‌زرێنه‌رێكی كۆمه‌ڵه‌ی زانايان و پزيشكانی كورد و ڕێكخراوی شيك (بۆ هاوكاری زانكۆكان) بووم له به‌ريتانيا. وەك چالاكوانێكی مەدەنی، ڕۆڵمان بینی له زامين كردنی كۆمه‌ك بۆ په‌ناهه‌نده و بريندارانی چه‌كی كيمياباران و كه‌مپه‌ينی جێنۆسايدی ئه‌نفال. له ساڵی 1991 و له دوای كۆڕه‌و، ڕۆڵێكی سه‌ره‌كیمان له ڕازی كردنی حكومه‌تی به‌ريتانی بينی بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ريكيه‌كان ناوچه‌یه‌كی ئارام بۆ خه‌ڵكی كوردستانی باشوور دابمه‌زرێنن. وه‌ك نووسه‌ر و چاو‌دێر به‌رده‌وام له‌سه‌ر سياسه‌ت و سيسته‌می فهرمانڕهوايهتی هه‌رێمی كوردستانیمان نووسيوه و زۆر له بڵاوكراوه و ياداشتهكانی لۆبيكردنمان له كتێبی (لۆبيكردن بۆ نهتهوهيهكی بێ ده‌وڵه‌ت) له 2007 بڵاو كردۆته‌وه.
له ساڵی 2009 هه‌تا 2012 ئه‌ندام بووین له كابينه‌ی شه‌شه‌می حكومه‌تی هه‌رێم به پۆستی وه‌زيری خوێندنی باڵا. لە ساڵی 2014 بەولاوە دامەزرێنەر و سەرۆكی ئینستیتیوتی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ توێژینەوە. لەو كاتەوە دوو كتێبی دیكەمان لەسەر پرۆسەكانی نیشتیمانسازی و دەوڵەتسازی لە هەرێمی كوردستان بڵاو كردووەتەو لەگەڵ كۆمەڵێك راپۆرت و وتاری توێژینەوە لەسەر سیاساتی حكومەتی هەرێم و عێراق و هێزە ئیقلیمیەكان و هێزە جیهانیەكان.