Meeting archbishop of canterbery
بیرەوەری ئەزموون و هەوڵەكانم بۆ لۆبی و كۆمەكی كۆڕەو
دیدەنی ئارچبیشۆپی كانتەربەری و دەستبەسەر داگرتنی باڵوێزخانەی عێراقی
پێنجشه‌ممه، 4 ئهپريلی 1991 و باری تازه
هه‌تا بهيانيهكهی ڕۆژی ٤ی ئه‌پريل داهات، بار گۆڕابوه سه‌ر بارێكی تر. ميجهر تهسريحی نوێی ده‌ركردبوو، و ئه‌ندامانی كابينهكهی زۆر به حه‌ماسه‌وه پشتگيريان له مافی مرۆڤی كورد ده‌كرد. ئه‌و به‌يانيه، نامه‌يه‌كی سوپاسم به‌ناوی خۆم و كۆمه‌ڵه‌ی زانستی و پزيشكی كورد و به‌ناوی ئافره‌تانی كورد بۆ مارگرێت ثاتچهر نوسی، و جه‌ختم له‌وه كرده‌وه كه‌وا ئێمه‌ی كورد له‌مه‌وداو به‌دۆستێكی مه‌زن و سه‌ره‌كی داده‌نێين، و بۆيه پهيوهنديهكانمان ده‌بێ به‌رده‌وام بێ. داواشم لێ كرد كه‌وا ڕێخۆشكه‌ر بێ بۆ چاوپێكه‌وتنی سه‌ركرده سياسيه‌كانی كورد و به‌ريتانی.
هه‌ر له‌و ڕۆژه‌دا بوو كه‌وا جۆن مێجه‌ر ئه‌و نامه‌ی كه له ڕێگه‌ی (ستيڤ وۆڵ)ه‌وه بۆم ناردبوو، ديتبوی و داوای له خودی وۆڵ كردبوو كه‌وا له ڕوانگه‌ی ڕووداوه نوێيهكاندا وه‌ڵامم بداته‌وه. نامه‌كه‌ی وۆڵ، له ڕۆژی پێنجی ئهپريلدا مۆر كراوه.
په‌يوه‌ندی ئارچبيشۆبی كانتهربهری
له دوای ديدهنيه سهركهوتوهكهمان له‌گه‌ڵ مارگرێت ثاتچهر، هێشتا من ترسم له‌وه بوو نه‌وه‌ك حكومه‌تی به‌ريتانی دوودڵی بكه‌ن له كۆمه‌ك و هه‌ڵوێستی سياسی، چونكه هيچ گهڕههنتيهك نه‌بوو كه ئه‌مه‌ريكيه‌كان جۆن مێجه‌ر په‌شيمان ناكه‌نه‌وه. له لای تريشه‌وه نيشانه‌ی كزبوونی فشاره‌كان (به هۆی ڕووداوی دوێنێ) به ديار كه‌وتبوون. بۆيه، وه‌ك جاری پێشوو، بيرم له يه‌كێك كرده‌وه كه‌وا كاريگه‌ری مه‌عنه‌وی له‌سه‌ر خودی مێجهردا هه‌بێ. بۆيه ته‌ركيزی شه‌خسیم خسته سه‌ر (جۆرج كهيری، Dr George Carey) سه‌رۆكی قه‌شه‌كانی كهنيسهی به‌ريتانی (ئارچبيشۆپی كانتهربهری- The Archbishop of Canterbury).
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته، ته‌له‌فۆنم بۆ كۆشكی ئارچبيشۆپ له (لامبێث پالاس) كرد، و داوای (جۆن ليتل)ی سكرتێری ڕۆژنامه‌وانی ئارچبيشۆپم كرد. جۆن ليتل پياوێكی ته‌مه‌ن شه‌ست ساڵی بوو، و خاوه‌نی ئه‌زموونێكی زۆر بوو، وه كاتی خۆی له ئۆفيسی سه‌رۆكی پارتی كرێكاران ئيشی كردبوو و دوايی ببوه سكرتێری ئارچبيشۆپی پێشوو (ڕاونسی). له دوای خانهنيشنی ڕاونسی، ليتل به‌رده‌وام بوو و له پۆسته‌كه‌ی. جۆن ليتل ئاگاداری سهين و به‌ين و ڕووداوه‌كان بوو، بۆيه پێويستيم به پێشهكيهكی زۆر نه‌بوو تاوه‌كو ڕازی بكه‌م بۆ ئه‌وه‌ی په‌يامم بگه‌يه‌نێته سه‌رۆكه‌كه‌ی. به‌ڵام گوتی ئارچبيشۆب زۆر سه‌رقاڵه و هه‌تا چوار هه‌فته‌ی تر كاتی ديمانهكانی پڕه، و بۆيه ڕه‌نگه كاتی ديده‌نی تۆی نه‌بێ. منيش ليتل م دڵنيا كرده‌وه كه‌وا هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی كات لێده‌گرم كه‌وا هه‌يه‌تی، و ته‌نيا داواشم ئه‌وه‌يه كه بێته به‌رده‌م كاميرا و هانی حكومه‌ت و خه‌ڵكی به‌ريتانی بدات بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگه له كوشتاری خه‌ڵكی بێ تاوان بگرن و يارمه‌تی ئاواره‌كان بده‌ن و كۆمهكيان بۆ بنێرن، به چاوی عه‌داله‌ت و سۆزه‌وه سه‌يری كێشه‌ی كورد بكه‌ن. ليتل داوای كرد كه‌وا له نامه‌يه‌كدا پهيامهكانم و داواكاريهكانم بۆی بنوسم، تاوه‌كو نيشانی ئارچبيشۆپی بدات و دوايی وه‌ڵامم بداته‌وه. منيش يهكسهر، له ماوه‌ی سه‌عاتێكدا، نامه‌كه‌م نوسی و فاكسم كرد. تێيدا داواكاريهكانم ڕيز كردبوو و به‌ڵێنم پێدا كه‌وا ئێمه ناوی پيرۆزی ئارچبيشۆپ به هيچ شێوه‌يه‌ك نازڕێنين.
له دوای كه‌متر له سه‌عاتێك، جۆن ليتل په‌يوه‌ندی پێوه كردم و گووتی "قه‌داسه‌تی ئارچبيشۆپ" ئاماده‌يه له ڕۆژی دوايی (واته له ڕۆژی هه‌ينی، پێنجی ئه‌پريل) له كاتژمێر دوو و چاره‌گی پاش نيوه‌ڕۆ بتان بينێ. ئيتر ئه‌و ئێوارهيهی ٤ی ئه‌پريل و سه‌رله به‌يانی ڕۆژی پێنجی ئه‌پريل، كه‌وتمه په‌يوه‌ندی كردن به ڕۆژنامه و كه‌ناڵه‌كانی ميديا و كاتی ديدهنيهكهم پێ گه‌ياندن.
هه‌ينی، پێنجی ئه‌پريل
داگير كردنی باڵويزخانهی عيراقی
سه‌رله‌به‌يانی، كاتژمێر حه‌فت و نيو، ده‌سته‌ی چلوپێێج دڵسۆز‌و ئاكتيڤيستهكانی كۆمه‌ڵگای كوردی هه‌ڵيان كوتايه سه‌ر باڵوێزخانه‌ی عيراقی و به هێزی بازوو به سه‌ر چوار پۆليسی به‌ريتانی پاسه‌وانی باڵوێزخانه، و چوار كارمه‌ندانی ديپلۆماتی عيراقی دا تێپه‌ڕين، و ده‌ستيان به‌سه‌ر ته‌واوی باڵوێزخانه‌كه‌دا گرت. پۆليسه‌كان، دوانيان چه‌كدار بوون، به‌ڵام چه‌كه‌كانيان به‌كار نه‌هێنا و ته‌نيا به هێزی بازوو توانيان ڕێگه له سی (۳٠) له‌و كوردانه بگرن. چواردهكهی تر، به شه‌ق و پێله‌قه كه‌وتنه شكاندنی ده‌رگا و په‌نجه‌ره و مێز و كابينه‌ی ژووری باڵوێز. وه له به‌له‌كۆنه‌ی قاتی سه‌ره‌وه‌ی خانوهكهشدا، ئاڵای عيراقيان سوتاند و كاغه‌ز و فايلی ناو باڵوێزخانهكهيان فرێ ده‌دايه سه‌ر جاده‌كه. ئه‌و ناوه پڕ بوو له فايله نهێنيهكانی ڕژێم. كورده‌كان له بهلهكۆنهكهوه هاواريان ده‌كرد و هوتافيان له دژی ڕژێمی سه‌ددام لێ ده‌دا، و داوای كۆمه‌ك و پشتگيريان بۆ ئاواره‌كان ده‌كرد. ئه‌و سی كه‌سه‌ی كه نه‌يانتوانی خۆيان بكوتنه ناو باڵوێزخانه‌كه، له به‌رامبه‌ری ئه‌درێسه‌كه ده‌ستيان به خۆ پيشاندان كرد، و وورده وورده خه‌ڵكی تريش ده‌گه‌يشته لايان.
له مه‌ودای نيو كاتژمێردا، پۆليسی چه‌كدار ئه‌و ناوچه‌ی داگير كرد و ده‌وره‌ی باڵوێزخانه‌كه‌ی دا، و كه‌وته گفتوگۆ بۆ كۆتايی پێهێنانی ئه‌زمه‌كه. (كاوه فه‌تاح بێسارانی) زمانحاڵی گڕوپه‌كه بوو و به ته‌له‌فۆن له‌گه‌ڵ كه‌ناڵه‌كانی ته‌له‌فزيۆنی ده‌دوا و داوای پشتگيری ده‌كرد. دوايی پۆليس داوای له (قاسم عه‌بدولعه‌زيز عه‌لائه‌ددين) كرد كه به ڕۆڵی ناوبژيكهر هه‌لبستێ. قاسم يه‌كێك بوو له ڕێكخه‌ره‌كانی داگير كردنه‌كه، و له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی پۆليسه‌كان چووه ژووره‌وه‌ی باڵوێزخانه، بۆ ئه‌وه‌ی داوا له گڕوپی كورده خۆپيشانده‌ره‌كان بكه‌ن كه خۆيان ته‌سليم بكه‌ن. له به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌دا، كورده‌كان داوايان كرد كه‌وا ڕێگه‌يان بدرێت له‌گه‌ڵ ميدياكان به‌ره‌و ڕووی يه‌كتر بێن و فڕسهتی ده‌ربڕينی په‌يامه‌كه‌يان هه‌بێت. پۆليس به‌وه ڕازی بوو و له كاتژمێر يهكی دوای نيوه‌ڕۆ، پۆليس به ئاشتيانه چوه ناو باڵوێزخانه‌كه و يهكهيهكه خۆپيشاندهرهكانی كه‌له‌پچه كرد و بۆ بنكه‌ی پۆليسی بردن. به گوێره‌ی ڕێكه‌وتنه‌كه، له ناو ڤانی پۆليس كهلهپچهكانيان فڕێ دا و وه‌ك گيراوێكی سياسی مامه‌ڵه‌يان له‌گه‌ڵدا كرا. ئه‌و شه‌وه، كورده گيراوه‌كان له پۆليسخانه مانه‌وه، و ڕۆژی دوايی به ناوبژيركردنی (سايمن هيوز)ی ئه‌ندام په‌رله‌مانی سه‌ر به حيزبی (ليبرال ديمۆكرات)ی به‌ريتانی، به‌بێ تاوان به‌ڕه‌ڵلا كران. دادوه‌ره‌كه‌ی كه بڕياری ڕزگار كردنی دان، زۆر به‌زه‌يی و سۆزی بۆ كۆڕه‌و و قهزيهكهيان ده‌ربڕی. ئه‌و ڕووداوه ده‌نگی دايه‌وه و به زيندوويی و به دووباره له هه‌موو كه‌ناڵه‌كاندا په‌خش كرا. هاوكات، كاره‌كه‌ی كۆمه‌ڵگای به‌ريتانيا زوو بڵاو ببوه‌وه و وای كرد كه له چه‌ند پايتهخێتكی تری ئه‌وروپی، وه‌ك سۆفيا و پراگ و و به‌رلين و ئه‌نكه‌ره هه‌مان ڕووداو دوپات بكرێته‌وه. به داخه‌وه له توركيا يه‌كێك له خۆ پيشاندهرهكان ته‌قه‌ی لێ كرا و گيانی له‌ده‌ست دا.
كه له‌گه‌ڵ چه‌ندين هاوڕێی تری كۆمه‌ڵگا گه‌يشتينه لای خۆ پيشاندهرهكانی نيزيكی باڵوێزخانه‌كه‌وه چاودێری ڕووداوه‌كان بوين و هه‌وڵمان ده‌دا نزيك ببينهوه، و به‌لانی كه‌مه‌وه، هه‌ندێ له فايله فڕێدراوه‌كان كۆ بكه‌ينه‌وه، به‌ڵام پۆليس ڕێگه‌ی لێگرتين و نه‌يهێشت لێيان نزيك ببينهوه. شايانی سه‌رنجه، كه‌وا پۆليسی به‌ريتانی بۆ ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێك له دوای ئه‌و ڕووداوه، باڵوێزخانه‌كه‌ی گرتبوو و به بيانگهی گه‌ڕان به شوێن ته‌ڵه و ته‌قه‌مه‌نی، شوێنه‌كه‌ی ده‌پشكنی و ته‌سليمی حكومه‌تی عيراقی نهكردوهوه. دوای ئه‌وه‌ش، دار و په‌نجه‌ره شكاوه‌كانی باڵوێزخانه‌كه به قوفل و زنجير داخرا و هه‌تا ئيمڕۆشی له‌گه‌ڵدا بێ ئاوه‌دان نه‌كراوه‌ته‌وه. هۆيهكهشی ئه‌وه بوو كه‌وا له ١۹۹١ به‌و لاوه حكومه‌تی عيراقی به ڕه‌سمی باڵوێزی نه‌گه‌ڕايه‌وه و په‌يوه‌ندی نێوان ئه‌و دوو ده‌وڵه‌ته چاك نه‌بوه‌وه و ڕژێميش پاره‌ی له باڵوێزخانه مههجوورهكهی سه‌رف نه‌ده‌كرد.
داگير كردنی باڵوێزخانه‌ی عيراقی له گشت كه‌ناله سه‌ره‌كيه‌كانی هه‌واڵدا په‌خش كران. ئه‌و كوردانه‌ی توانيان خۆيان بكوتنه ناو باڵوێزخانه ئاڵای عيراقيان سوتاند و وێنه‌ی سه‌داميان دڕاند و فايله نهێنيهكانی حكومهتيان له په‌نجه‌ره‌ی باڵوێزخانه فرێ ده‌دايه ده‌ره‌وه بۆ سه‌ر جاده‌كه.....، ئه‌و كوردانه‌ی گه‌يشتنه ناو باڵوێزخانه سه‌ريان له په‌نجه‌ره‌ی سه‌ره‌وه ده‌رده‌هێنا و به مايكرۆفۆنی ده‌ست هاواريان ده‌كرد، و به ته‌له‌فۆن له‌گه‌ل كه‌ناڵه‌كان (به زيندی) ده‌دوان . كاوه فه‌تاح له گۆتهبێژهكانی ناوه‌وه بوو. ئه‌وانه‌ی
بۆيان نه‌كرا بچنه ناو باڵوێزخانه، له دهرهوهيدا خۆ پيشاندانيان ده‌ست پێكرد. سه‌مير فه‌يلی گۆتهبێژیان بوو
له باڵوێزخانه‌وه بۆ لامبيث پالاس
به‌ر له كۆتايی پێهاتنی خۆ پێشاندانهكهی به‌رده‌م باڵوێزخانه، له‌گه‌ڵ (سوندوس)ی خێزانم ئه‌و ناوه‌مان به‌جێ هێشت و له كاتژمێری دووی پاش نيوه‌ڕۆ گه‌يشتينه پالاسی (لامبێث). بۆ ماوه‌ی چاره‌گه سه‌عاتێك له‌گه‌ڵ جۆن ليتل دانيشتين. له‌و دانيشتنه‌دا بۆم ده‌ركه‌وت كه‌وا دوودڵی جۆن ليتل و ئارچبيشۆپ هه‌ر ئه‌وه بوو كه‌وا دڵنيا نه‌بوون ئايا من له به‌رامبه‌ر به كاميرادا چۆن ئيستيغلالی ئه‌و چاو پێكهوتنه ده‌كه‌م و ئايا ديدهنيهكه ده‌خه‌مه قالبێكی سياسی. منيش دڵنيام كردن كه‌وا به هيچ شێوه‌يه‌ك توشی ئيحراجيان ناكه‌م و ناشمه‌وێ له دژی حكومهتهكهيان هه‌ڵوێست بنوێنن، وهيان په‌يوه‌ندیان له‌گه‌ڵ جۆن مێجه‌ر تێك بده‌ن. ته‌نيا داوام ئه‌وه‌يه كه‌وا ئارچبيشۆپ بێته به‌رامبه‌ر كاميرا و هه‌ڵوێسته مرۆڤايهتيهكهی بنوێنێ، به‌ڵام له دوای كاميرا داواكاری تری لێده‌كه‌م و ئه‌ويش كهيفی خۆيه‌تی چی وه‌ڵامێك ده‌داته‌وه ليتل به‌وه دڵنيا بوو، ئيتر به‌يه‌كه‌وه ههڵساين و چوينه لای ئارچبيشۆپ جۆرج كهيری. ئارچبيشۆپ له ژووره‌كه‌یدا به پێوه چاوه‌ڕێی ده‌كردين و زۆر به ڕێز و پێكه‌نين و شه‌وقه‌وه پێشوازی لێكردين. يه‌كه‌م ووشه‌ی ئه‌وه‌بوو كه‌وا من و خێزانم يه‌كه‌م كوردين كه ئه‌و له نزيكه‌وه دهيانبينێ، و گوتی: "زۆر حه‌ز ده‌كه‌م له ڕێگه‌ی ئێوه‌وه زياتر له نه‌ته‌وه و ئاينهكانی ناوچه‌كه‌تان تێبگه‌م". ئه‌وجا باسی سۆز وهه‌ستی خۆی كرد سه‌باره‌ت به كاره‌ساتی كۆڕه‌و و گوتی: "وه‌ك خۆت ده‌زانی من تازه پۆستی ئارچبيشۆپم وه‌رگرتوه و هێشتا ئه‌زمونم زۆر نيه له‌باره‌ی ته‌ده‌خولی جيهانی له‌وجۆره، و له‌به‌رامبه‌ر كاميراكان، به‌ڵام ئايا چی هه‌يه به من بكرێ و بۆتانی بكه‌م". ئيشارهتێكی بۆ ژووره‌كه‌ی ته‌نيشتی كرد‌و گوتی: "وا كاميرای كه‌ناله‌كان و ڕۆژنامه‌نوسه‌كان چاوه‌ڕێی ديمانه‌ی ئێمه‌ن".
منيش گوتم: "له به‌رامبه‌ر كاميرادا، ته‌نيا ده‌مه‌وێ وه‌ك سه‌رۆكی ڕۆحی كهنيسهی ئهنگليكان، هانی هاوڵاتيان بده‌ی كه‌وا نوێژ بۆ خه‌ڵكی كوردستان بكه‌ن و له كۆمهكدا تهخسيری نه‌كه‌ن. به‌ڵام له دوای ديمانه‌ی كاميراكان، داوای ترم لێت هه‌يه ". به سه‌ر سوڕمانه‌وه پرسی ئايا داواكانی ترمان چين؟ منيش گوتم: " داوام ئه‌وه‌يه كه‌وا په‌يوه‌ندی به ڕێكخراوی (كريستيان ئهيد) و (مناڵپارێزان)ی به‌ريتانی و ئه‌وانی تره‌وه بكه‌يت بۆ ناردنی كۆمه‌ك بۆ كورده‌كانی سه‌ر سنووری ئێران و توركيا، وه په‌يوه‌ندی شه‌خسی به جۆن مێجه‌ری سه‌رۆكی حكومه‌ت بكه‌يت بۆ ئه‌وه‌ی بێجگه له يارمه‌تيدانی ئاواره‌كان، حكومه‌ته‌كه‌ی به ڕه‌سمی له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌ی سياسی كوردی دابنيشن تاوه‌كو له نزيكه‌وه تێ‌یان بگه‌ن. وه قه‌ناعه‌ت به حكومه‌تی به‌ريتانی بهێنێ كه‌وا پشتگيری كوردی و پاراستنی مافی مرۆڤی كوردی له‌و ڕۆژگاره‌دا له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌موو لايهكدايه، و پێويسته به‌ريتانيا پێشڕه‌و بێ له داهێنانی ميكانيزمێكی نێوده‌وڵه‌تی تاوه‌كو جارێكی تر كورد توشی كاره‌سات و جێنۆسايد نه‌بێته‌وه. پێويسته سياسه‌تی حكومه‌تی به‌ريتانی له مه‌ڕ كوردستان و كورده‌وه له ڕوانگه‌يه‌كی مۆدێرنه‌وه دابڕێژنه‌وه".
ئارچبيشۆپ گوتی: "له قه‌ناعه‌ته‌وه بڕوايم به قسه‌كانت هه‌يه، وبۆيه پێيان ڕازيم. من دۆستايه‌تی شهخسيم له‌گه‌ڵ جۆن مێجه‌ر هه‌يه و قه‌وله سبه‌ينێ به موناسه‌به‌ی نان خواردنی ئيستهر بيبينم، وه زۆربه‌ی ئه‌و باسانه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌م. ناتوانم وه‌عده بده‌م ئايا جێبه‌جێیان ده‌كات. ئه‌گه‌ر بۆم كرا ئه‌وا وه‌ڵامی مێجهرت پێ ده‌گه‌يه‌نم. به‌ڵام پێويسته ئه‌و بابه‌ته و ئه‌و به‌ڵێنانه به نهێنی بمێنێته‌وه، چونكه نابێ كه‌نيسه بديترێ كه‌وا ته‌ده‌خولی سياسه‌ت ده‌كات."
دوای ئه‌وه تۆقه‌ی له‌گه‌ڵ كردين و گوتی نه‌وه‌ك له دوای كۆنگره ڕۆژنامهوانيه نهتانبينمهوه چونكه من كارم هه‌يه. ئه‌وجا من و سوندوس و ئارچبيشۆپ چوينه ژووری ته‌نيشت و به‌رامبه‌ر به كاميراكان، ههريهكهمان قسه‌ی خۆی كرد. ئارچبيشۆپ پشتگيری خۆی بۆ پاراستنی مافی مرۆڤی كورد نيشان دا و داوای كۆمه‌ك كردن و ناردنی يارمه‌تی پاره و ده‌رمان و خواردن و په‌توو و خێمه‌ی بۆ كردن و داوای له حكومه‌تی به‌ريتانی كرد كه‌وا ئه‌و كاره‌ساته ده‌ستكرده له ڕوانگه‌يه‌كی مرۆڤانه سه‌ير بكات و چاره‌سه‌رێكی خێرای بۆ دابنێ. منيش قسه‌كانم كرد وه‌ك كوردێك، سوپاسی ئارچبيشۆپم كرد بۆ پشتگيری و نوێژه‌كان و دوعاكانی. داوام له خه‌ڵكی خاوه‌ن ئيمانی به‌ريتانی كرد كه‌وا له ڕۆژی يهكشهممهی داهاتوودا، نوێژ و دوعاكانيان بۆ كۆڕه‌وه كورده‌كان ته‌رخان بكه‌ن. گوتم يارمه‌تيدانی كورد له ڕۆژی لێقه‌وماندا چاكهيهكی مێژووييه و كورد هه‌تا هه‌تايه له به‌رچاوی ده‌مێنێ.
له دوای كۆنگره ڕۆژنامهوانيهكه، ئارچبيشۆپ ههلسايه سه‌رپێ، و من وام زانی ده‌ڕوات، كه‌چی گوتی ئايا ده‌توانم ده‌عوه‌تتان بكه‌م بۆ قاوه خواردنهوهيهك، تاوه‌كو نيو سه‌عاتی تريش به‌يه‌كه‌وه بين؟ به‌وه من دڵنيا بووم كه‌وا دياره عه‌قلی گرتی و ده‌يه‌وێ دۆستايه‌تی له‌گه‌ڵ كورد به تێن بكات. داوای كرد كه‌وا بچينه‌وه ژووره‌كه‌ی خۆی بۆ ته‌واو كردنی قسه‌كانمان.
ئه‌وجا كورتهيهكی پێناسه‌ی كورد و زمانی كوردی و كه‌ڵتووری كورديم بۆ كرد. وه مێژووی ڕووداوه‌كانی ئه‌و دواييهم بۆ باس كرد كه‌وا كورد بوه‌ته قوربانی سياسه‌تی هه‌ڵه‌ی ڕۆژئاواييه‌كان، وه ميللهتيشمان له ئازادی و مافی مرۆڤ چيتری داوا نه‌كردوه. له‌گه‌ڵ قسه‌كانم، هه‌ندێ باسی ژماره و حاڵ و وه‌زعی كريستيانه‌كانی كوردستان و عيراقم بۆ كرد و گوتم له داهاتووشدا هه‌واڵی ئه‌وانت بۆ ده‌نێرم. خه‌به‌رم دايه كه‌وا به نيازم له‌گه‌ڵ ڕێكخراوی (مناڵپارێز)ی به‌ريتانی (Save the Children Fund)، له ڕێگه‌ی ئێرانه‌وه بچمه كوردستان، وه بۆ كۆمه‌ك كردنی ئاواره‌كان. به‌ڵێنم دايه كه له دوای گه‌ڕانه‌وه‌م سه‌ردانی بكه‌مه‌وه. ئه‌ويش خۆشحاڵی خۆی نيشاندا و گوتی چاوه‌ڕێی ديدارتانم.
كاتژمێر سێ و نيو بوو من و سوندوس لامبێث پالاس مان به‌جێ هێشت. ئه‌و ئێواره‌يه، په‌يامی ئارچبيشۆب له ته‌واوی كه‌ناڵه‌كاندا په‌خش كرا، و فشاری مه‌عنه‌وی و ئه‌خلاقی له سه‌ر حكومه‌تی به‌ريتانی و ڕای جيهانی هێنده‌ی تريش ڕووی له زيادی بوو.
شه‌ممه و يه‌كشه‌ممه، شه‌ش و حه‌فتی ئه‌پريل
له‌و يهكدوو ڕۆژه‌ی دوابه‌دوای ته‌ده‌خولی مارگرێت ثاتچهر و ئارچبيشۆپ، ڕووداوه‌كان خێرا ده‌چوونه پێش. هه‌ڵوێستی حكومه‌تی جۆن مێجه‌ر سه‌دو هه‌شتا پله گۆڕا، و به‌و هۆيه‌شه‌وه حكومه‌تی ئه‌مه‌ريكی كه‌وته ژێر فشارێكی بێ پايانهوه. له ڕێگه‌ی هادن ه‌وه، زانيمانهوه كه‌وا ثاتچهر و مێجه‌ر هه‌ردووكيان پهويوهندی شه‌خسیان به جۆرج بوش ه‌وه كردبوو، و باسی پاراستنی خه‌ڵكی كوردستانيان له‌گه‌ڵدا كردبوو، به‌و ناوه‌ی كه ده‌بێ حيسابێكی جياوازيان بۆ بكرێ به به‌راوردی له‌گه‌ڵ عه‌ره‌بی شيعه‌ی باشووری عيراق.
له ڕۆژی شه‌شی ئه‌پريل، چل ته‌ن پهتو و جل و به‌رگ به سواری فرۆكهيهكی مه‌ده‌نی (كۆمپانيای ئه‌نگلۆ ئێر لاين) له فرۆكه‌خانه‌ی (مارستن)ی ناوچه‌ی (ڕامسگهيت)ی سه‌ر به (كێنت)، گهياندرايه (ئه‌نكه‌ره) و ته‌سليم به ڕێكخراوی (مانگی سوور)ی توركی كرا بۆ ئه‌وه‌ی بگهيهندرێته سه‌ر سنوور. هه‌مان ئه‌و فرۆكه‌يه، له هه‌مان ڕۆژدا گه‌ڕايه‌وه فرۆكه‌خانه‌ی (گاتويك) و ديسان چل ته‌ن كۆمه‌كی تری برده‌وه. هاوكات، (تورگوت ئۆزال)ی سه‌رۆك وه‌زيرانی توركيا سنووری به‌رده‌وام داخستبوو، و داوای كۆمه‌كی ده‌كرد و داوای سه‌ردانی مه‌سئوله نێو دهوڵهتيهكانی ده‌كرد. نزيكه‌ی بيست هه‌زار كۆڕه‌و له سنووری توركيا پهڕيبونهوه، به‌ڵام زياتر له نيو مليۆنيان له سه‌ر سنوور به‌بێ نان و چادر و پهتو، حاڵيان په‌رێشان بوو، و كاميرای جيهانيش وێنه‌ی كارهساتهكهيانی به‌رده‌وام په‌خش ده‌كرد. زياتر له مليۆن و نيوێكی تری ئاوارهكانيش به‌ره‌و ئێران ده‌ڕۆيشتن، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه ئێران سنووری هه‌ر به كراوه‌يی هێشتبووه‌وه. له ڕۆژی حه‌وتی مانگی ئه‌پريل، (جه‌يمس به‌يكه‌ر) كه له‌و كاته‌دا سه‌ردانی چه‌ند ده‌وڵه‌تێكی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی ده‌كرد، چوه توركيا. به‌ڵام ئۆزال داوای لێ كرد كه‌وا سه‌ردانی شاره سنووريه‌كان بكات و ديمه‌نی ئاواره‌كان به‌چاوی خۆی ببێينێ. به‌يكه‌ر چوه سه‌ر سنوور، و له‌وێ توشی ئيحراجيهكی سياسی و ئه‌خلاقی بوو. ئاواره‌كانی ئه‌و سنووره گلهييهكی زۆريان ئاڕاسته‌ی جه‌يمس به‌يكه‌ر و جۆرج بوش كرد، و ئه‌وه‌يان به چاويان داداوه كه ئه‌م كاره‌ساته له ئه‌نجامی هاندانی نێو گوتاره‌كانی سه‌رۆك بوش بووه.
گۆڕانی هه‌ڵوێستی ئه‌مه‌ريكی و دامه‌زرانی ناوچه‌ی ئارام
له ڕۆژانی شه‌ش هه‌تا نۆی مانگی ئه‌پريل، جۆن مێجهرو كابينهكهی چه‌ندين بيرۆكه‌يان تاوتوێ كرد و قه‌ناعه‌تيان هات كه‌وا كێشه‌ی ئاواره‌كان مه‌زنتره له‌وه‌ی كه به كۆمه‌كی خواردن و ده‌رمان و په‌توو چاره‌سه‌ر بكرێ. بڕياريان دا كارێكی وا بكه‌ن كه‌وا ئاواره‌كان له ژێر چاودێری و پاراستنی هێزه هاوپه‌يمانه‌كان بگه‌ڕێندرێنه‌وه بۆ ناو ماڵ و حاڵی خۆيان. له ڕۆژانی شه‌ش و حه‌وتی مانگ، باڵوێزی به‌ريتانی و ئه‌مه‌ريكی و ڕوسی و فه‌ره‌نسی خه‌ريكی داڕژتنی بهيانێك بوون بۆ ئه‌وه‌ی كه نه‌ته‌وه يهكگرتوهكان سه‌ددام مولزه‌م بكات كه پڕۆسه‌ی جێنۆسايدی كورد ڕابگرێ و ڕێگه به خه‌ڵكه‌كه بدات كه بگه‌ڕێنه‌وه ناو شار‌و دێهاتهكانيان. حكومه‌تی فه‌ره‌نسی، به تايبه‌تی (ڕۆنالد دوماس)ی وه‌زيری ده‌ره‌وه‌یان و مه‌دام (دانيال ميتيران)ی ژنی سه‌رۆك (فرانسوا ميتيران)، هه‌ر له سه‌ره‌تاوه به گه‌رمی داوای ته‌ده‌خولیان بۆ كۆمه‌كی كوردان ده‌كرد.
جۆن مێجه‌ر پێشنيازی كرد كه‌وا ده‌بێ ناوچهيهكی ئارام و هێمن له‌ناو خاكی عيراق بۆ كورده‌كان مسۆگه‌ر بكرێ و هێمنی ناوچه‌كه له‌سه‌ر ڕژێمی سه‌ددامی فه‌ڕز بكرێ. ئه‌و بيرۆكه‌يه له كه‌ناله‌كانی ڕاگه‌ياندن و له نێو سياسيه‌كانی ئه‌وروپايی تاوتوێ كرا، به‌ڵام ئه‌مه‌ريكيه‌كان جۆره ساردی و بهرههڵستيهكيان نيشان دا، به‌و ناوه‌ی كه ئه‌و كاره پێويستی به تهدهخولهكی عه‌سكه‌ری مه‌زن هه‌يه، وه‌ك ئه‌وه‌يه كه جهبههيهكی تازه له‌گه‌ڵ عيراق بكه‌نه‌وه.
جۆن مێجه‌ر چوه كۆبوونهوهيهكی سه‌ركرده ئه‌وروپيه‌كان له شاری برۆكسل، و له‌وێ به گه‌رمی پێشوازی لێ كرا. مێجه‌ر ده‌يويست سه‌ربه‌خۆيی خۆيی و وڵاته‌كه‌ی له كاريگهريهتی ئه‌مه‌ريكی بسه‌لمێنێ، بۆيه په‌يامێكی ڕاگه‌ياند به‌وه‌ی كه‌وا به‌ريتانيا و ئه‌وروپا ناتوانن چاوه‌ڕێی بيركردنه‌وه و دوودڵيی ئه‌مه‌ريكی بكه‌ن چونكه خه‌ڵك وا له ئه‌شكه‌نجه و مه‌ترسی مردن دانه، بۆيه ئه‌گه‌ر ئيداره‌ی ئهمهريكیش به‌شدار نه‌بێ، ئه‌وا به‌ريتانيا به يه‌ك قۆڵيی ئه‌و پڕۆژه‌يه ئه‌نجام ده‌دات. ئه‌و پهيامه به واتای فشارێكی مه‌زنتريش بوو له سه‌ر ئه‌مه‌ريكيه‌كان. له‌و ڕۆژه‌دا، سه‌رۆك جۆرج بوش لێدوانێكی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ جۆن مێجه‌ر كرد و گوتی ئه‌مه‌ريكا پشتگيری له پلانه‌كه‌ت ده‌كات و ئاماده‌يه پێشڕه‌وی بكات. ئيتر له مه‌ودای شه‌و و ڕۆژێك دا، هه‌ڵوێستی ئه‌مه‌ريكی له بهرههڵستيهوه گۆڕا بۆ پێشڕه‌وێتی پڕۆسه‌كه، وه‌ك ئه‌وه‌ی كه شه‌مه‌نده‌فه‌ری پڕۆژه‌كه ده‌ستی به جووله كردن كردبوو ئه‌وجا سه‌رۆك بوش بازی دايه ناو فارگۆنی پێشه‌وه بۆ لێخوڕينی.