جێگۆڕكێی سەرۆك وەزیران-يا به موئهسسهسهكردنی هه‌رێم
بەشی یەكەم
ئايا جێگۆڕكێی نێچيرڤان بارزانی و به‌رهه‌م سالح گرنگتره وهيان ده‌ستێوه‌ردانی كابينه و كاڕاكردنی ئيداره و به موئهسسهسهكردنی هه‌رێم؟
دلاوه‌ر عه‌بدولعه‌زيز عه‌لائه‌ددين
هاوڵاتی، يه‌كشه‌ممه ٨/٧/٢٠٠٧
تازه دێ نه‌ته‌وه‌ی كورد له زۆنگاوی مێژووی پڕ ئه‌شكه‌نجه ڕزگاری ببێ، و خه‌ريكه سه‌رئاو ده‌كه‌وێ. هێشتا ده‌ستی به مه‌له كردن نه‌كردوه بۆ ئه‌وه‌ی بگاته ڕۆخی ئاو هه‌تا مانه‌وه‌ی هه‌تا سه‌ر مسۆگه‌ر بكات. هه‌رێمی كوردستانی باشوور له ژينگه‌يه‌كی دژواردايه و ده‌وره دراوه‌به دوژمنی سه‌رسه‌خت و ڕژێمی ناهه‌موار. بۆيه كاتی ئه‌وه نيه كه‌وا سياسه‌تمه‌دارانی كورد له خۆيان و سيسته‌می ئيداريان بايی ببن. وه‌زعی ميلله‌تی كورد له ڕووی پێشكه‌وتن و سيسته‌می حوكمڕانی و كه‌ڵتووری ديموكراسيدا، زۆر له هی ميللهته دروسێكان دواكه‌وتووتره. كورد له ده‌ره‌وه و له ناوه‌وه بێ كه‌سه. له ڕووی پێشڕه‌وی پيشهيی و كۆمه‌ڵايه‌تی و سياسی و ئابووريدا، زۆری نوقسانه.
كه‌پری هه‌رێم
حوكمی هه‌رێمی كوردستان له سه‌ر شێوه‌ی كه‌پرێك دروست كراوه. خاوه‌نه‌كانی دڵیان پێی خۆشه، چونكه له دووره‌وه ههيبهتی كۆشێكێكی مه‌زنی هه‌يه. به‌لام له ڕاستيدا ئه‌و كه‌پره بێ بناغه و ديوار و سه‌ربانه و به نيمچه ڕهشهبايهيك ههلدهتهكێ. ڕه‌نگه له داهاتوودا ئه‌و كه‌پره ببێته قهڵايهك، به‌ڵام جارێ هێچ به‌ڵگه‌يه‌كی دڵنيا كه‌ره‌وه نه‌هاتۆته كايهوه كه جيددێتی نيه‌تی سه‌ركرده‌كان بۆ دامه‌زراندنی بناغه‌ی كۆشكی ده‌وڵه‌تی موئه‌سسه‌ساتی نيشان بدات.
له‌و كاته‌ی كه سه‌ركرده‌كانی بزوتنه‌وه‌ی كورد به‌ناوی ديموكراتيخوازيهوه داوای ڕوخانی ديكتاتۆريهتیان ده‌كرد، كه‌چی له ڕه‌فتار و نهريتدا هيچ كام له حيزبه‌كان، له گه‌وره تا بچوك، په‌يڕه‌وی ده‌ستوریكی ديموكراسیان نه‌ده‌كرد. له‌دوای كۆچڕه‌و و كشانه‌وه‌ی ئيداره‌ی ڕژێمی ديكتاتۆری له ناوچه‌ی هه‌رێمدا، دوو حيزبی سه‌ره‌كی كوردستانی، ده‌سه‌لاتی ئيداریان گرته ده‌ست. به‌لام له ئه‌وه‌له‌وه، سه‌ركرده‌ی حيزبه‌كان هه‌وڵی ئه‌وه‌يان نه‌دا كه ئيدارهكه بكه‌نه بنه‌مای دواڕۆژ، و ده‌سه‌ڵات و شه‌رعيه‌تی حوكمڕانی بخه‌نه ناوده‌ست. به درێژايی سه‌رده‌مه‌كه، چه‌قی ده‌سه‌ڵاتی ڕاسته‌قينه (بڕيارده‌ری سياسی و دارايی و ئيداری)ی ئه‌و دوو حيزبه له ده‌ره‌وه‌ی هه‌يكه‌لی حوكمڕانی مايهوه و نه‌هاتنه ناو پڕۆسه‌ی حوكمی شه‌رعيه‌وه. بۆيه حكومه‌ته ئيئتيلافيه (فيفتی فيفتی)يه‌كه‌ی يه‌كه‌م و دووه‌م هه‌ر به لاوازی مايهوه هه‌تا له‌ت بوونی ئيداره‌ی كوردستان.
له‌دوای ده ساڵ له ماڵجودايی، خه‌ريك بوو سيسته‌می حوكمڕانی هه‌رێم له كه‌ڵتوری دوو ئيدارهييدا ده‌قی ده‌گرت. له ساڵی پاردا، پاپۆڕی هه‌رێم سه‌رله‌نوێ ههژايهوه، و پڕۆسه‌ی يه‌كگرتنه‌وه‌ی حكومه‌ت هاته كايهوه. ئه‌وجاره‌يان ده‌سه‌ڵاتداره‌كان هاتنه ناو هه‌يكه‌لی حوكمڕانيهوه. به گوێره‌ی رێكه‌وتنی پارتی و يه‌كێتی، پۆستی سه‌رۆك وه‌زيران درايه ده‌سه‌ڵاتدارێكی خاوه‌ن متمانه‌ی ديوی پارتی. له‌وه‌ش گرنگتر، پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم داهێنرا و درايه خودی چه‌قی ده‌سه‌ڵاتی پارتی. له به‌رامبه‌ر ئه‌وانه‌شدا، و خودی چه‌قی ده‌سه‌ڵاتی يه‌كێتيش بوو به سه‌رۆك كۆماری عيراق و دهسهلاتدارێكی ناو يه‌كێتی بوه جێگری سه‌رۆكی هه‌رێم. هاوكات ئه‌و دوو حيزبه چه‌ندين پۆستی هه‌ستياری حكومه‌تی به‌غدا و پۆسته‌كانی كابينه‌ی حكومه‌تی هه‌رێميان به هه‌ماهه‌نگی پڕكرده‌وه.
ڕێكه‌وتنی پارتی و يه‌كێتی، يان هی سه‌رۆك و سكرتێر؟
ئيمڕۆ زياتر له ساڵونيوێك له دوای ئه‌و ڕێكه‌وتننامه، خه‌ڵكی كوردستان سه‌رله‌نوێ سه‌رقاڵی مقۆمقۆی جێگۆڕكێی پارتی و يه‌كێتی بۆ پڕكردنه‌وه‌ی پۆسته سه‌ره‌كيه‌كان (به تايبه‌تی هی سه‌رۆك وه‌زيران) كراون، به‌لام له ڕاستيدا ئه‌وه قهزيهيهكی زۆر لاوه‌كی يه و پاشكۆی به‌نده‌كانی ڕێكه‌وتن نامهكهيه. ڕێكه‌وتن نامه‌كه‌ی نێوان پارتی و يه‌كێتی، هه‌ر له بنه‌ڕه‌ته‌وه له سه‌ر بنه‌مايه‌كی نه‌شاز و ئيستيسنائی و ده‌مه‌كی دا هاتۆته كايهوه، و هه‌ر له بونيهوه له سه‌ر هه‌ڵه بينا كراوه. ئاستی ڕێكه‌وتنی نێوان پارتی و يه‌كێتی، لوتكه‌يی (فهوقيه) و ڕێكه‌وتن نامه‌و چارهسهرهكانيشيان لوتكه‌يی و ڕوكهشيه. گفتوگۆ و ڕێكهوتنهكانيش هی نێوان دوو حيزب نين، به‌ڵكو هی نێوان دوو كه‌سی لوتكه‌ی ده‌سه‌ڵاتن. خۆ له ديوی يه‌كێتی، ڕێكه‌وتنه‌كان هه‌ر هه‌مووی له‌گه‌ڵ خودی سكرتێری گشتين. بۆيه، پارتی پێويستی ته‌نيا به هه‌ماهه‌نگی و مسۆگه‌ر كردنی بڕياری تاكه كه‌سی ئه‌وه، و ته‌ركيزی گفتوگۆشی هه‌ر له‌گه‌ڵ خودی ئهويانه. له دوای سكرتێری گشتيش، پارتی زه‌حمه‌ته بتوانێ هه‌مان ڕێكه‌وتن نامه به‌و ئاسانيه له‌گه‌ل ڕه‌مزه‌كانی تری ناو يه‌كێتی مسۆگه‌ر بكات.
واته ئه‌و ته‌وافوق و ڕێكه‌وتن و دابه‌شكردنی پۆستانه له ڕوانگه‌يه‌كی ته‌سكی پارتيزانيهوه ئه‌نجام دراون و خاڵه‌كانی ڕێكه‌وتن نامه‌كان زياتر بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی و پارسه‌نگی نێوان پارتی و يه‌كێتی دانراون، به بێ ڕه‌چاو كردنێكی ئه‌وتۆی به‌رژه‌وه‌ندی به‌رزی بزوتنه‌وه‌كه. ڕێكه‌وتننامه‌كان باس له وورده‌كاری حوكمڕانی وهيان دانانی خه‌لكی لێهاتوو له پۆسته به‌رز و نزمه‌كاندا ناكات، چونكه به لايانهوه ئه‌و كاره ئه‌وله‌ويه‌تی وه‌رنه‌گرتوه. هه‌ر بۆ نموونه، له به‌غدا چه‌ندين پۆستی بريكاری وه‌زاره‌ته‌كان و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتيه‌كان، كه به هاوپه‌يمانێتی كوردی دراون، هێشتا پڕ نه‌كراونه‌ته‌وه، نه به خه‌ڵكی حيزبی و نه به بێلايهنان. هه‌تا ئێستا ئه‌و دوو حيزبه به‌وه ڕانهگهيشتوون كه‌وا به ستونی و به ئوفقی، له كابينهوه به‌ره‌و خوار، له حكومه‌ته‌وه به‌ره‌و ده‌ر، باس له يه‌ك گرتنه‌وه و چاكسازی و پته‌و كردن و به موئه‌سسه‌سه كردنی ئيداره بكه‌ن. هه‌تا ئێستا وه‌زاره‌ته گرنگ و ههستيارهكانی ده‌سه‌لاتدارێتی، واته دارايی و عه‌دل و ناوه‌خۆ و پێشمه‌رگه، يه‌كتری نه‌گرتۆته‌وه. ئه‌وانه ده‌يسه‌لمێنن كه‌وا ئه‌وله‌ويه‌ت و ته‌ركيزی حيزبه‌كان له‌سه‌ر وورده‌كاری حوكم و به‌رژه‌وه‌ندی گشتی دا نيه، و هه‌وڵه‌كانيان هه‌موو نيوهچليه و كاروانيان هه‌تا نيوه‌ی ڕێگايه.
قازانجی ڕێكه‌وتننامه‌كه‌ی پارتی و يه‌كێتی
سه‌ره‌ڕای ئه‌و گرفت و كه‌موكوڕی و كهمتهرخهميهكان، هاوپه‌يمانێتی و ڕێكه‌وتننامه‌كه‌ی ئه‌و دوو حيزبه بووه مايه‌ی گه‌شبينی خه‌ڵكی كوردستان، و به هۆیه‌وه سه‌ركرده‌كان چه‌ندين ده‌ستكه‌وتی ستراتيژی و مێژوويان له به‌غدا وه‌ده‌ست هێنا، هه‌ر له ده‌ستوره‌وه بگره هه‌تا مسۆگه‌ر كردنی بڕی بودجه و پاراستنی سه‌ربه‌خۆيی هه‌رێمی كوردستان و پته‌وكردنی مهوقيعی كورد له حوكمڕنی عيراق و چه‌ندين ده‌ستكه‌وتی تريش. له كوردستانيش، سنوری سياسی و ديموگرافی پارتيزانی ههلگيرا، هۆكار و بنه‌مای دوژمنكاری و براكوژی لاواز بوو، و ئازادی ڕادهربڕينيش (به تايبه‌تی له هه‌ولێر) ڕووی له زيادی كرد . به به‌راوردی له‌گه‌ڵ باقی عيراق، كوردستان به ئارامی مايهوه و وا به‌رده‌وام له پێشكه‌وتن دايهو چاوی له زياتريشه. به‌ڵام به به‌راورد له‌گه‌ل ئيمكاناتی هه‌رێم، كوردستان نه‌بوه‌ته ئه‌و به‌هه‌شته‌ی كه سياسهتمهدارن ده‌يانه‌وێ به خه‌ڵكی ده‌ره‌وه‌ی بفرۆشن. نه‌بوه‌ته ئه‌و نموونهيهی كه باقی عيراق چاوی لێ بكات. ئه‌گه‌ر باقی عيراق وه‌ك كوردستانی لێ بێ، كه‌س چيتر خه‌ون به عيراقی دواڕۆژه‌وه نابينێ. هه‌رێمی كوردستانی باشوور له ڕواله‌تدا له چه‌نگی دوژمنه تهقليديهكانی ڕزگاری بووه ، به‌لام هێشتا ئهسيری كه‌ڵتوری دوژمنه تهقليديهكانه و زۆری ماوه له چه‌نگی ديكتاتۆريهتی ناوه‌كی و گه‌نده‌ڵيی و بهڕهڵايی و بێ سه‌روبه‌ری و فه‌وزای ئيداری ڕزگاری ببێ. زۆری ماوه بگاته ئه‌و ئاسته‌ی كه هيوای مانه‌وه‌ی ئه‌زه‌لی له ڕووی هێرشی دڕندهكاری ده‌وروبه‌ریدا لێ به‌ده‌ر بكه‌وێ.
متمانه‌ی خه‌ڵك به سه‌ركرده‌كان: له ده‌نگدانه‌وه بۆ به‌ردباران
له‌مه‌ودای ساڵانی دوای ڕوخانی سه‌دام، ميللهت ئاماده بوو چاوه‌ڕێ بكات. ده‌نگی بۆ هاوپهيمانيهتی يه‌كێتی و پارتی دا، و به ئومێده‌وه چاوه‌ڕێی يه‌ك گرتنه‌وه‌ی ئيداره‌ی هه‌ولێر و سلێمانی كرد. به‌ڵام ئێستا له‌دوای يه‌ك گرتنه‌وه‌ی ساڵی پار، ميللهت توشی خهبيهت ئه‌مه‌لێكی خراپتر له جاران بوه‌وه. له ڕووی خزمه‌ت گوزاريدا؛ له ئاو و كاره‌با و رێگا و بان و سووته‌مه‌نی و كاروباری ته‌ندروستی و ڕۆتين و گهندهلي، و واسته‌كاری و فرسه‌تی كاركردن و ئازادی شه‌خسی و عه‌داله‌تی كۆمه‌ڵايه‌تيدا، كار به‌ره‌و چاكتری نهڕۆيشتوه.
خۆ له‌وه‌ته‌ی حكومه‌ت يه‌كتری گرتوه‌ته‌وه، ديوی يه‌كێتی نيشتيمانی (له ناوچه‌ی سلێمانی)دا، له به‌ر گه‌نده‌ڵی و كه‌مته‌رخه‌می ئيداری وا له ڕوخانه. له‌وه‌ته‌ی سه‌رۆكايه‌تی وه‌زاره‌ت له سلێمانيه‌وه باری كردوه بۆ هه‌ولێر، ته‌واوی هه‌يكه‌لی ئيداری ديناميكی ئه‌و ناوچانه توشی ئيفليج بووه. بڕيار له هه‌ولێره و پاره له سلێمانيه، بۆيه خه‌لكی ئه‌و ناوهه بۆ ئه‌نجامدانی موعامهلهيهك، ده‌بێ ده‌يان هاتوچۆی بێ فايده بكه‌ن. بێجگه له بێ ساحيبێتی هه‌يكه‌لی ئيداره‌ی سلێمانی، ڕه‌فتار و بڕيارهكانی سكرتێری گشتی (پێش و پاش نه‌خۆشكه‌وتنی)، و ناته‌بايی سه‌ركرده‌كانی تر، و سه‌رلێشێواوی و ناله‌باری ڕيزه‌كانی ڕێكخراوی يه‌كێتی، و دواكه‌وتنی پڕۆژه ستراتيژيهكانی ناوچه‌كه و وون بوونی پاره‌ی پڕۆژه ئه‌نجام نه‌دراوه‌كان، ئه‌وانه هه‌موويان بوونه‌ته فاكته‌ری ووره‌به‌ردان. بوونه‌ته سووته‌مه‌نی ناڕه‌زايی دوو مليۆن نفوسی ئه‌و ناوچه‌يه. بوونه‌ته خراپترين نموونه، بۆ خه‌ڵكی كورد و غهيرهكوردی كه‌ركوك، كه ده‌بينن چی جۆره حوكمڕانيهكی ئاينده چاوهرێيان ده‌كات.
پوخته‌كه‌ی، هه‌تا ئێستا خه‌ڵكی كوردستان بايی ئهوهندهيان له ئيداره‌ی يه‌ك گرتووی كوردستان نه‌ديوه كه متمانه‌ی پێ بكه‌ن وهيان گه‌شبين بن. قسه زۆر كراوه، وه‌عده زۆر دراوه به‌لام كار كه‌می ئه‌نجام دراوه. له ئاينده‌دا، له هه‌لبژاردنی داهاتودا، زه‌حمه‌ته خه‌ڵكی كوردستان به هه‌مان سۆز و هه‌سته‌وه له ماڵ بێنه‌ده‌ر و ده‌نگ بۆ پارتی و يه‌كێتی بده‌ن. ڕه‌نگه ئه‌و دوو حيزبهش له خۆيان دڵنيا نه‌بن و ديسان په‌نا ببه‌نه‌وه به‌ر فێڵی ليستی هاوبه‌ش تاوه‌كو ههڵبژاردنهوهيان مسۆگه‌ر بكه‌نه‌وه. جاری پێشوو، به ناوی شه‌ری چاره‌نوس و شه‌ڕی كه‌ركوك و گۆڕينی ده‌ستوور و به وه‌عده‌ی ژيانێكی خۆشتر و دامه‌زراندنی بناغه‌ی ده‌وڵه‌ت، داوای ده‌نگدانيان له خه‌ڵكی كوردستان كرد. به‌ڵام بۆ جاری داهاتوو، ده‌بێ عهسايهكی سيحری تازه‌تر به‌كار بهێنن بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی كوردستان به دوو دهنگيانهوه بێت. پارتی و يه‌كێتی مه‌ودای چوار ساڵيان له‌به‌رده‌م بوو بۆ تۆڵه كردنه‌وه‌ی ڕابوردوو. ئه‌وا خه‌ريكه دوو ساڵی ئه‌و چواره تێده‌په‌ڕی و هێشتا نيشانه‌ی وڵاتسازی و چاكسازی به‌ده‌ر نه‌كه‌وتوه. خه‌ڵكی كوردستان له چاوهڕێكردندا بێزار بوونه، تووشی ئيرهاق بوونه و خه‌ريكه ڕقيان هه‌لده‌ستێ. بۆيه‌ش له بڕی پتهوبووندا، متمانه‌ی خه‌لك به سه‌ركرده‌كانيان ڕووی له لاوازيه، و مه‌ترسی له‌وه ده‌كرێ كه له‌مه‌وداو خه‌ڵك حيسابی ڕژێمێكی ناحه‌ز بۆ حكومه‌تی كوردستان بكات و له بڕی ده‌نگ بۆدان، بهردبارانيان بكه‌ن.
پارتی و يه‌كێتی و كڕينهوهی متمانه‌ی خه‌ڵك
ئيمڕۆ، سه‌ركرده‌كانی يه‌كێتی و پارتی، فرسه‌تی مێژووييان بۆ كڕينهوهی متمانه‌ی خه‌ڵك كه‌وتۆته به‌رده‌م. كڕينهوهكهش به ووشه و شيعار و موزايه‌ده نابێ، به‌لكو ته‌نيا به عه‌مه‌ل و خزمه‌ت و ڕه‌فتاری شايسته و عه‌داله‌تی كۆمه‌ڵايه‌تی و حوكمڕانی شارستانيانه ده‌بێ. ئه‌وانه‌ش ته‌نيا له ڕێگه‌ی ئيداره‌ی هه‌رێمه‌وه ئه‌نجام ده‌درێن. بۆيه، ئه‌ركی سه‌ر شانی سه‌ركرده‌كانی يه‌كێتی و پارتی و حيزبه به‌شداره‌كانه كه‌وا ده‌سه‌ڵات بده‌نه په‌رله‌مان و دادگای سه‌ربه‌خۆی كوردستان، و متمانه بده‌نه كابينه‌ی حكومه‌ت و موئه‌سسه‌سه و ڕێكخراوه‌كانی ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی. پێويسته هه‌يبه‌ت و مه‌كانه‌تی حكومه‌تی هه‌رێم له‌ناو خه‌ڵكی كوردستان و ده‌ره‌وه‌ی كوردستاندا مسۆگه‌ر بكه‌ن.
جێگه‌ی ئه‌سه‌فه كه په‌رله‌مانی كوردستان، ئه‌و موئه‌سسه‌سه پيرۆزه هه‌ڵبژێردراوه، بوه‌ته دوكانی قسه فرۆشتن و شوێنی ده‌ست ههڵبڕين و مۆركردنی بڕياره سياسيه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مان. ئه‌گه‌ڕ په‌رله‌مانێك خودی حيزبه‌كان به بێ ددان، بێ ده‌ستور، بێ ده‌سه‌ڵات، بێ ڕێڕه‌و، بێ ڕۆڵی مێژوويی، بێ سه‌ربه‌خۆيی بيهێلنهوه، بۆچی چاوه‌ڕێی دۆست و دوژمنی ناوه‌كی و ده‌ره‌كی بكه‌ين كه ئيعتيراف به‌و په‌رله‌مانه و هه‌يكه‌لی ڕه‌سمی هه‌رێم و حكومه‌ته‌كه‌ی و كيانی كوردی باشوور بكه‌ن.
جێگه‌ی ئه‌سه‌فه، كه‌وا ساكارترين مافی مرۆڤی كورد دابين نه‌كراوه. هێشتا هاوڵاتی كورد خه‌ريكی ململانێ و شه‌ره شه‌قه بۆ مسۆگه‌ر كردنی پێداويسته بنهڕهتيهكانی ژيانی، له خواردن و خواردنه‌وه و ته‌ندروستی و ڕزق په‌يدا كردن و سه‌لامه‌تی ڕێگاو بان. هاوڵاتی چاوی له‌وه نيه كه به خۆڕا به‌هه‌شتی ده‌ست كه‌وێ، به‌ڵام چاوی لهوهيه كه عه‌داله‌تی كۆمه‌ڵايه‌تی هه‌بێ، مه‌سئول له سه‌ر قه‌نه‌فه دانهنيشێ و هاوڵاتی له‌سه‌ر ته‌خته ڕه‌قه، مه‌سئول له ڕيز (خه‌تی سه‌ره) بدات و هاوڵاتی نيوه‌ی ژيانی له ڕيز سه‌رف بكات، كاری مه‌سئول له ده‌قيقه‌ی خۆي‌دا تهواوكرێ و فايلی هاوڵاتی له زبڵخانه‌ی بيرۆكراسيهتدا وون بكرێ. هاوڵاتی ده‌يه‌وێ فرسه‌تی ژيان و كاری وه‌ك خه‌ڵكی ده‌وروپشتی بێ چونكه له‌وان زياتريشی پێ ده‌كرد. كوردستان نابێته "ئيمارات" و "دوبه‌ی" هه‌تا ميللهت له كاركردن ئازاد نه‌بێ، و له مونافه‌سه‌ی بازاڕدا فرسه‌تی يه‌كسانی پێ نه‌درێ.
له ساڵی پاردا، كابينه‌ی پێنجه‌می حكومه‌ت پێكهێنرا. ئه‌و كابينهيه به‌رنامه‌يه‌كی كاری تهموحی پێشكه‌ش به په‌رله‌مان و ميللهت كرد. له‌دوای ساڵ‌و نيوێك، به‌شێكی ئه‌و به‌رنامه به سه‌ركه‌وتوويی ئه‌نجام دراوه. ئه‌وی تر، زهقا و زه‌ق فه‌شه‌لی هێناوه، و هی تريش خه‌ريكه ده‌كه‌وێته بن به‌ڕه‌وه. حكومه‌تی ئيئتيلافی (فيفتی فيفتی) به سروشت لاوازه، به‌لام ئه‌گه‌ر خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌كان ته‌ركيزيان نه‌خه‌نه سه‌ر سه‌رخستنی حكومه‌ت، و له ناخدا هه‌وڵی دامه‌زرانی بناغه‌ی ده‌وڵه‌تێكی مۆدێرن نه‌ده‌ن، ئه‌وا كابينه‌ی هه‌رێم (هه‌ركێ سه‌رۆكوه‌زيران بێ) قه‌ت توانا په‌يدا ناكات و خه‌ڵكيش به‌دوای ناكه‌وێ. به‌بێ متمانه‌و پشتگيری خه‌ڵكيش ئه‌و كه‌پره‌ی هه‌رێم قه‌ت نابێته ئه‌و قهڵايهی كه هه‌موو لايه‌كمان خه‌ونی پێوه ده‌بينين.
ئه‌و به‌شه‌ی يه‌كه‌می وتاره‌كه پێشه‌كيه‌ك بوو به‌ر له تاوتوێ كردنی بابه‌تی سه‌ردێڕه‌كه. ته‌ركيزی به‌شی دوه‌م (له ژماره‌ی داهاتوی هاوڵاتيدا) خراوه‌ته سه‌ر پڕۆسه‌ی جێگۆڕكێی سه‌رۆك وه‌زيران و هه‌ڵسه‌نگاندنی كاری كابينه و ده‌ستنيشانكردنی گرفته‌كان و پێشنيازی ڕێگاچاره‌كان