ریالپۆلیتیك و دەرەنجامە كارەساتاویەكانی
له دوای 10 ساڵ له شه‌ری عیراق و 25 ساڵ له جێنۆسایدی عیراق له دژی كوردان
له 15 ی مارت، 2013
به زمانی ئینگلیزی بڵاوبووه‌ته‌وه و لێره‌دا وه‌رگێڕدراوه‌ته كوردی
ڕۆژی شه‌ممه، 16 ی مارت، بیستوپێنجهمین ساڵیادی هۆڵۆكۆستی هه‌ڵه‌بجه بوو، كه له ئه‌نجامی هێرشه كیمیاییه‌كانی عیراق 5000 كورد كوژران و 10000 بریندار كران. ئه‌و هێرشانه به‌شێك بوون له ئۆپه‌راسیۆنی ئه‌نفالی ساڵانی 1987-1988، كه ئێستا له لایه‌ن په‌رله‌مانه‌كانی به‌ریتانی و سویدی و نه‌رویجی به كاری جێنۆساید ناسراوه.
وه‌ك هه‌موو شه‌ڕێكی جێنۆساید، ئۆپه‌راسیۆنی ئه‌نفال بۆ ئه‌وه بوو كه به‌بێ جیاوازی كردن زیان به به‌شێك له كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك بگه‌یه‌ندرێت. ئامراز و شێوازه به‌كار هێنراوهكانیش بریتی بوون له هێرشی زه‌مینی، بۆمبابارانی ئاسمانی، چه‌كی كلاسیكی و چه‌كی كیمیایی، تێكدانی گونده‌كان به شێوازێكی بهرنامهكاری، ڕاگوێزانی خه‌ڵك به ژماره‌ی زۆر بۆ ناو كامپی زۆره‌ملێ. له‌و نێوه‌دا، خه‌ڵك و گیانله‌به‌ران و زینده‌وه‌ر و ژینگه تێدا زه‌ره‌رمه‌ند بوون، چوار هه‌زار گوند ڕوخێندران و 180 هه‌زار كه‌س كوژران و زیاتر له ملیۆنێك جێله‌ق كران.
گه‌یشتن به‌ودیوی به‌ربه‌سته‌كانه‌وه
له ته‌واوی كاتی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی ئه‌نفال، ڕژێمی عیراق سنووره‌كانی كوردستانی به‌ڕووی جیهانی ده‌ره‌كیدا داخستبوو، تا ئه‌و ڕاده‌یه‌ی كه ده‌ستكه‌وتنی زانیاری له كات و ساتی خۆیدا نزیكه مه‌حاڵ بوو. به‌ڵام، په‌ناهه‌نده‌كان و برینه‌كانیان گه‌وره‌یی كاره‌ساته‌كانیان به‌ده‌ر ده‌خست. چالاكوانه‌كانی كورد و حیزبه سیاسیه‌كان لۆبیان ده‌كرد، خۆپیشاندانیان ساز ده‌كرد و به هاواره‌وه داوای هاوكاری نێوده‌وڵه‌تیان ده‌كرد. میدیای ڕۆژئاوا و ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ لێكۆڵینه‌وه‌یان له هێرشه‌كان ده‌كرد و ڕاپۆرتیان له‌سه‌ر وورده‌كاریه‌كان بڵاو ده‌كرده‌وه.
له‌و كاته‌دا، له‌گه‌ڵ چه‌ندین چالاكوانانی مافی مرۆڤ له به‌ریتانیا كاریی لۆبیمان ده‌كرد بۆ خاتری جولاندنی ڕای گشتی و فشار خستنه سه‌ر سه‌ركرده ڕۆژئاواییه‌كان بۆ بڕیاردان و بۆ زامین كردنی هاوكاری بۆ قوربانیه‌كان. له‌گه‌ڵ هاوكارانم له ڕێكخراوی به‌ریتانی (تایبه‌ت به كاركردن له دژی چه‌كی كیمایی و بایۆلۆژی)، وه رێكخراوی (كۆمه‌ڵه‌ی زانایان و پزیشكانی كورد)، داتامان كۆ ده‌كرده‌وه و به‌ڵگه‌ی زانستیمان په‌یدا ده‌كرد و دهرهنجامهكانیانمان ڕاده‌گه‌یاند
سه‌رباری بارودۆخه دژوارهكه، كۆمه‌ڵگای كورده‌كانی هه‌نده‌ران به یه‌كه‌وه له په‌یدا كردنی داتا و به‌ڵگه‌ی زانستی بۆ سه‌لماندنی به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی زۆر سه‌ركه‌وتوو بوون. ئه‌و داتایانه دواتر له لایه‌ن حكومه‌ته‌كانی به‌ریتانی و ئه‌مه‌ریكی بۆ پاكانه‌ی شه‌ڕی ڕزگار كردنی كوه‌یت (له 1991) و لابردنی سه‌ددام (2003) به‌كار هێنران. بۆ نموونه، دۆسیه‌كه‌ی تۆنی بلێر (به ناوی چه‌كه كۆمه‌ڵكوژیه‌كانی عیراق) له 2002 تا ڕاده‌یه‌كی زۆر پشتی به‌و بڵاوكراوانه به‌ستبوو كه كورده‌كان په‌یدایان كردبوو. به هه‌مان شێوه، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌وكاته‌ی ئه‌مه‌ریكا، كۆڵن پاوڵ، له قسه‌كانیدا له ڕۆژی 5 ی شوباتی 2003 له به‌رده‌م نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كاندا جه‌ختی له به‌كار هێنانی چه‌كی كیمیایی كرده‌وه كه له لایه‌ن سه‌ددامه‌وه له دژی كوردان له ساڵی 1988 به‌كار هێنران، وه ئاماژه‌ی به كه‌مپه‌ینی عیراق كرد بۆ كۆمه‌ڵكوژیی و پاكتاوكردن كردن، وه ڕووخاندنی 2000 گوندی كوردی.
چاو نوقاندن و گوێ داخستن
كه‌مپه‌ینی لۆبی كردنمان له ڕۆژئاوا و ڕۆژهه‌ڵات به‌ره‌و ڕووی ئۆپۆزیسیۆنێكی به‌هێز بوویه‌وه. حكومه‌ته كۆنزێرڤهتیڤهكهی مادام تاتچه‌ر له به‌ریتانیا و ئیداره‌ی ڕۆناڵد ڕێگان له ئه‌مه‌ریكا نه‌یانده‌ویست گوێ بیستی هه‌واڵی جێنۆساید ببن، و له هه‌ندێ كاتیش‌دا ڕێگریان له هه‌وڵه‌كانی ئێمه ده‌كرد. له په‌رله‌مانی به‌ریتانیدا ته‌نانه‌یه یه‌ك په‌رله‌مانتاری كۆنزێرڤه‌تیڤ له كۆی 376 دانه ئاماده نه‌بوو باس له میحنه‌تی كورده‌كان بكات
هۆكاری ئه‌و بێ ده‌نگیه شاراوه نه‌بوو. عیراق له‌و كاته‌دا و له ساڵی 1980 به‌ولاوه خه‌ریكی شه‌ڕێكی نه‌پساوه بوو له دژی ئێران، و حكومه‌ته‌كانی ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاوا به هه‌موو شێوازێك مه‌به‌ستیان بوو كه ڕێگه نه‌ده‌ن عیراق له‌و شه‌ڕه‌دا بدۆڕێ. سه‌رباری ڕاپۆڕته موخابه‌راتیه‌كان كه جه‌ختیان له به‌كارهێنانی گازی ژه‌هراوی له دژی كورده سیڤیله‌كان ده‌كرده‌وه، كه‌چی حكومه‌تی ئه‌مه‌ریكی له پشتگیری كردنی عیراق به‌رده‌وام بوو. دیاره كه په‌نتاگۆن (وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكی) له مه‌ڕ به‌كارهێنانی گاز له لایه‌ن عیراقه‌وه نیگه‌ران نه‌بوو، چونكه به‌لایانه‌وه به‌كار هێنانی چه‌كی كیمیایی ته‌نیا شێوازێكی تره له شێوازه‌كانی خه‌ڵك كوشتن. وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا (له ژێر به‌رپرسیارێتی جۆرج شوڵتز) نه‌یده‌ویست ئه‌و گه‌شه‌كردنه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانیان له‌گه‌ڵ عیراق تێك بدرێ، بۆیه‌ش فه‌رمانی دابووه دیپلۆماته‌كانی كه به‌شێكی ئۆباڵه‌كه بخه‌نه ئه‌ستۆی ئێران.
كێ درۆی ده‌كرد؟
سه‌رباری به‌ربه‌سته‌كان، هێرشه كیمیاییه‌كان له كوردستان نیگه‌رانیی له نێو ڕای گشتی له ڕۆژئاوادا په‌یدا كرد. به‌ڵام حكومه‌ته‌كانی ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، كورد و میدیای ڕۆژئاوایان به درۆ كردن تۆمه‌تبار ده‌كرد. یه‌كێتی سۆڤیه‌ت له كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندنیدا هیچ ئاماژه‌یه‌كی به كاره‌ساته‌كه نه‌دا، و میدیای ڕۆژئاوای مه‌حكوم كرد به‌وه‌ی كه هێرشه كیمیاییه‌كانی ڕاگه‌یاندووه، و ئه‌و ڕاگه‌یاندنه‌شی به (پڕۆپاگانده‌ی ئه‌مه‌ریكی) و به بێ بنه‌ما و له دژی عیراقێكی سه‌رفراز له قه‌له‌م دا. زۆربه‌ی ده‌وڵه‌ته عه‌ره‌بیه‌كان چ جۆره نیگه‌رانیه‌كی مرۆڤانه‌یان ده‌رنه‌بڕی و هه‌ندێكیان، بۆ نموونه كوه‌یت و سعودیه و ئوردون و میسر، له‌به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كاندا به توندی به‌رگریان له سه‌ددام كرد
ئێمه، وه‌ك شاندێكی چالاكوانانی كوردی له‌گه‌ڵ سێ په‌رله‌مانتاری سه‌ر به پارتی كرێكارانی به‌ریتانی (به سه‌رۆكایه‌تی جێرمی كۆربین) سه‌ردانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانی و باڵوێزخانه‌كانی ده‌وڵه‌ته ئه‌ندامه‌كانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشمان له له‌نده‌ن كرد. ویلیه‌م وۆڵدگرهیڤ (وه‌زیری ده‌ره‌وه) هاوسۆزی خۆی له‌گه‌ڵ كوردان ده‌ربڕی و به‌ڵێنی دا كه له په‌نای ده‌رگا داخراوه‌كاندا نیگه‌رانی خۆی بگه‌یه‌نێته عیراقیه‌كان به‌ڵام ئاماده نه‌بوو له‌وه زیاتر بكات. دیپلۆماته ڕوسیه‌كان له له‌نده‌ن، دوای ئه‌وه‌ی پێمان ڕاگه‌یاندن كه سه‌باره‌ت به هاوكاریه سه‌ربازیه‌كانیان بۆ سه‌ددام و بۆ به‌رنامه‌ی چه‌كی كیمیاییه‌كه‌ی (به ئاگاداری وه‌یان بێ ئاگاداریان) نیگه‌رانین، به تووڕه‌ییه‌وه وه‌ڵامی ئێمه‌یان دایه‌وه. به هاوته‌ریبی له‌گه‌ڵ ئه‌و سه‌ردانانه‌ی ئێمه، باڵوێزی كوه‌یت (غازی الریس) و باڵوێزی سعودیه (شیخ ناصر المنقور) به هاوه‌ڵیی باڵوێزی عیراقی (صادق المشاگ) سه‌ردانی ویلیه‌م وۆڵدگرهیڤیان كرد و له‌وێدا ڕاگه‌یاندنه‌كانی میدیای به‌ریتانی و كه‌مپه‌ینی به‌ریتانی دژ به عیراقیان مه‌حكوم كرد، و هانی حكومه‌تی به‌ریتانیان دا كه بڕوا به گوته‌كانی كوردان سه‌باره‌ت به به‌كار هێنانی چه‌كی كیمیایی نه‌كه‌ن.
فلسهكان نه‌چنه گیرفانی خه‌ڵكی تر
دیاره كه هانده‌ری بیزنیس و بازرگانی كردن وای كرد كه زلهێزه‌كان به‌سه‌ر پرینسیپه بنه‌ڕه‌تیه‌كانی مافی شارستانیدا باز بده‌ن و به چاوێكی نوقاو سه‌یری پێشێل كردنی مافی مرۆڤ له لایه‌ن شه‌ریكه‌كانیان له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بكه‌ن. سه‌رباری ئه‌وه‌ش، ئه‌و كۆمپانیایانه‌ش كه بازرگانیان له‌گه‌ڵ عیراقدا ده‌كرد ڕێكه‌وتننامه نێوده‌وڵه‌تیه‌كانیان پێشێل ده‌كرد و ده‌زگا و كه‌ره‌سته‌ی خاویان ده‌فرۆشت و كارێكی وایان كرد كه چه‌كی كۆمه‌ڵكوژیی به ئاستێكی مه‌زن ته‌شه‌نه بكات. ئه‌و پشتگوێ خستنه‌ی ده‌وڵه‌ته پیشه‌سازیه پێشكه‌وتووه‌كان له سه سه‌رتاپای جیهان ڕێگه‌ی به ته‌شه‌نه كردنی چه‌كی كیمیایی دا. به پێی دان پێدانانی سه‌ددام بۆ نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان (له ساڵی 2002)، نزیكه‌ی 150 كۆمپانیا به‌شداریان له پرۆگرامی چه‌كی كۆمه‌ڵكوژیدا كرد، كه زیاتر له 24 له‌وانه كۆمپانیای ئه‌مه‌ریكی بوون
له سه‌رده‌می ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی ئه‌نفال، بازرگانی به‌ریتانیا و عیراق له 2.9 ملیار پاوه‌ند له 1987 گه‌یشته 31.5 ملیار پاوه‌ند له ساڵی 1988، ئه‌وه‌ش عیراقی كرده سێیه‌مین بازاڕی به‌ریتانی بۆ ئه‌و جۆره ئامێرانه‌ی كه به دوو شێواز (بۆ ئاشتی و شه‌ڕ) به‌كار دههێێنرێن. ته‌نیا سێ هه‌فته پێش كاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌وكاته (ده‌یڤید میله‌ر) له به‌غدا چاوی به سه‌دام حوسێن كه‌وت. وه له دوای هه‌ڵه‌بجه به ماوه‌یه‌كی كه‌م وه‌زیری به‌رگری ئه‌وكاته (تۆنی نیوتن) سه‌ردانی به‌غدای كرد و ڕه‌سیدی بایی 340 ملیۆن پاوه‌ندی بۆ كڕینی هه‌نارده‌كانی به‌ریتانی پێشكه‌ش به عیراق كرد، ئه‌وه‌ش تاوه‌كو كۆمپانیا به‌ریتانیه‌كان سوود له ده‌رفه‌ته بازرگانیه‌كانی عیراق بدینن. له ساڵی دواتر ڕه‌سیدی 250 ملیۆن پاوه‌ندیان پێشكه‌ش به عیراق كرد، و به‌وه به‌ریتانیا بووه وڵاته بژارده‌كه‌ی حكومه‌تی سه‌ددام. دواتر لۆرد ترێفگهیم (وه‌زیری بازرگانی) پاكانه‌ی بۆ پێشكه‌ش كردنی ئه‌و ڕه‌سیدانه هێنایه‌وه به‌وه‌ی كه عیراق له‌سه‌ر ده‌ریایه‌ك له نه‌وتی یه‌ده‌گ دانیشتووه كه له دوای سعودیه له هه‌موو یه‌ده‌گه‌كانی جیهان گه‌وره‌تره.
پاداشت كردنی سه‌ددام بۆ هێرشه‌كان
بێ توانایی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی و مه‌حكوم نه‌كردنی سه‌دام سه‌رباری پێشێل كاریه‌كانی مافی مرۆڤ ڕێگه‌ی به ڕژێمه‌كه‌ی دا كه له شه‌ڕی جێنوسایددا به‌رده‌وام بێ. له 20 ی ئابی 1988، شه‌ڕی نێوان عیراق و ئێران كۆتایی پێ هات و چاودێره سه‌ربازیه‌كانی نه‌ته‌وه‌یه یه‌كگرتووه‌كان بۆ مه‌به‌ستی چاودێری كردنی ئاگربه‌ستی نێوان هه‌ردوو ده‌وڵه‌ت گه‌یشتنه جێگه. به‌ڵام سه‌رباری داوكردنیان، عیراق ڕێگه‌ی به له‌شكره چاودێره‌كان نه‌دا كه بچنه ناوچه كوردیه‌كان. مه‌لیك فه‌هد ی سعودیه پێشتر ئامۆژگاری سه‌ددامی كردبوو كه چاره‌سه‌رێكی گونجاو بۆ كێشه‌ی كورد له عیراقدا بدۆزێته‌وه. سه‌ددامیش له وه‌ڵامدا به مه‌لیكی گوتبوو كه چاره‌سه‌رێكی هه‌میشه‌ییان بۆ ده‌دۆزێته‌وه.
له 25 ی ئاب هه‌تا 1 ی ئه‌یلول دوایین قۆناخی ئه‌نفال ده‌ستی پێ كرد. به هه‌زاران كرانه قوربانی گازی كیمیایی وه‌یان ده‌ستگیر كران، به ده‌یان هه‌زار ده‌ربه‌ده‌ر كرانه ئه‌ودیوی سنووره‌وه بۆ ناو توركیا، كه له‌وێ له كامپه‌كانی دیاربه‌كر و ماردین و موش حهوێندرانهوه. له‌وێشدا، كورده عیراقیه‌كان دووچاری ترس و زوڵم لێ‌كردن و پشتگوێ خستن بوون. ساڵێك دوای گهیشتینیشیان، 2070 په‌ناهه‌نده‌ی كامپی ماردین به ئه‌نقه‌ست ژه‌هر خوارد كران. سه‌رباری ڕێگریهتی توركیان، كه‌چی توانیمان لێكۆڵینه‌وه له‌و په‌تایه بكه‌ین و سامپڵی خوێنی نه‌خۆشه‌كان بگه‌یه‌نینه تاقیگه‌كانی به‌ریتانی و بیسه‌لمێنین كه ماده‌ی ئۆرگانۆفۆسفۆرهس (ژه‌هری ده‌مار) به‌كار هێنراوه.
ده‌ره‌نجامه‌كان
كه‌متر له دوو ساڵ له دوای كۆتایی پێهاتنی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی ئه‌نفال، سه‌دام سنووره‌كانی تێپه‌ڕاند و كوه‌یتی داگیر كرد و ڕووی چه‌كه كیمیاییه‌كانی له كۆنه هاوپه‌یمانه‌كانی كرد. ئه‌وه‌ش بووه پێشخانێك بۆ شه‌ڕێكی سه‌رتاسه‌ریی له دژی سه‌ددام له ساڵی 1991، كه ئه‌وه‌ش بووه هۆی سه‌رهه‌لدانی ڕاپه‌ڕینه جه‌ماوه‌ریه سه‌رنه‌كه‌وتووه‌كه‌ی ناو عیراق، و گیانله‌ده‌ستدانی سه‌دان هه‌زار خه‌ڵك و جێله‌ق بوونی چه‌ندین ملیۆن و هه‌ڵته‌كانی ژێرخانی ئابووری عیراق. ئه‌وانه‌ش ئابلۆقه‌یه‌كی دوازده ساڵیان به‌سه‌ر عیراق به‌دوا داهات، كه كۆتاییه‌كه‌ی ته‌نیا له‌و كاته پێ هات كه له 2003 ئه‌مه‌ریكا و به‌ریتانیا هێرشیان برده سه‌ر عیراق و سه‌دامیان له حوكم لابرد. به ئاوڕدانه‌وه‌یه‌ك له ده ساڵی ڕابوردوو، شه‌ڕه‌كه‌ی 2003 (وه‌ك شه‌ڕه‌كانی پێشتر) گرانبه‌ها و كوشنده بوو و بۆ ئه‌مه‌ریكا و به‌ریتانیا پاداشتی تێدا نه‌بوو. ئێستا ئه‌و دوو زلهێزه نفوزیان له عیراق له‌ده‌ست داوه و بۆشاییه‌كیان دروست كرد كه پڕ به پێستی له لایه‌ن دوژمنه سه‌ره‌كیه‌كه‌یان (ئێران) پر كراوه‌ته‌وه.
له ڕوانگه‌یه‌كی ته‌سكه‌وه، كوردێك ده‌توانێ بڵێ كه ئه‌و ئه‌شكه‌نجه و كاره‌ساته یه‌ك له دوای یه‌كانه‌ی كه به‌سه‌ر خه‌ڵكی عیراقدا هاتن، ده‌ره‌نجامێكی ڕاسته‌وخۆی ئه‌و بێباكیه بوونه كه له هه‌ناوی سیاسه‌تی ده‌ره‌كی زلهێزه‌كاندایه. چه‌ندین له‌و كاره‌ساتانه ده‌كرا ڕێگه‌یان لێ گیردرابوایه. ده‌ردی 40 ملیۆن كورد له‌و ناوچه‌یه پڕكێشه و ههڵچووهدا بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر درێژ پشتگوێ خرابوو، و له هه‌مان كاتدا دیكتاتۆره‌كان له به‌رامبه‌ر پێشێل كردنی مافی كه‌مه نه‌ته‌وه‌كاندا به‌رده‌وام پاداشت ده‌كران. ئه‌و جۆره سیاسه‌ته بوو كه بووه هۆی دروست بوونی ڕۆژهه‌ڵاته ناوه‌ڕاسته‌كه‌ی ئه‌و سه‌رده‌مه، كه ئێستا چه‌ندین ده‌وڵه‌تی په‌ك كه‌وتوو بوونه‌ته سه‌رچاوه‌ی هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر ئارامی و سه‌قامگیریی جیهانی.
په‌یام و وانه‌كان
پێشتر كورده‌كان له‌لایه‌ن زۆرانه‌وه به فاكته‌ری ناڕه‌حه‌تی و ناسه‌قامگیری ناوچه‌كه داده‌نران، ئێستاش ئه‌و كوردانه له سه‌رده‌می دوای سه‌ددام پێچه‌وانه‌كه‌یان سه‌لماند. له‌و كاته‌ی كه ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست خه‌ریكه هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه، كورده‌كان نیشتیمان دروست ده‌كه‌ن و فاكته‌ره گرنگه‌كانی سه‌قامگیری بۆ عیراق و ئه‌ولاتریش په‌یدا ده‌كه‌ن. مایه‌ی سه‌رنجه كه ئیداره‌ی ئۆباما، هه‌ر وه‌ك ئیداره‌كه‌ی ڕێگان، وا هه‌ڵچوونی كه‌شی سیاسی به‌غدا و دوژمنایه‌تی كردنی هه‌رێمی كوردستان به كه‌م ده‌زانێ. له‌و كاته‌ی كه فشار ده‌خاته سه‌ر كورد بۆ ئه‌وه‌ی پشگتیری له حكومه‌ته‌كه‌ی ئێستای به‌غدا بكات، ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریكی هیچ جۆره دڵنیاییه‌ك بۆ مه‌ودای درێژ ناداته كورده‌كان. له‌گه‌ڵ كز بوونی ڕۆڵی له عیراقدا، ئه‌مه‌ریكا هیچ جۆره چاره‌سه‌رێك ناخاته ڕوو بۆ زیندوو كردنه‌وه‌ی ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ی كه هه‌تا دێ ناسكتر و ناسه‌قامگیرتر و په‌ك كهوتووتر ده‌بێ.
جێگه‌ی داخه كه له دوای ئه‌و هه‌موو قوربانیه‌ی كه ئه‌مه‌ریكا له‌و ده ساڵه‌ی دوایی به‌خشیویه‌تی كه‌چی ئیداره‌ری بوش و ئۆباما نه‌یانتوانی عیراق ببه‌نه‌وه، و به دڵنیاییشه‌وه له‌و دۆڕانهشدا به‌رده‌وام ده‌بن ئه‌گه‌ر سیاسه‌تی ئێستایان به‌رده‌وام بكه‌ن. ئه‌گه‌ر بیانه‌وێ عیراق به‌گه‌ڕ بخه‌نه‌وه و به‌رژه‌وه‌ندیه ئه‌مه‌ریكیه‌كان زیندوو بكه‌نه‌وه، پێویسته ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریكی شێوازێكی تری مامه‌ڵه كردن له‌گه‌ڵ عیراق له‌خۆ بگرێ، و نیگه‌رانیه‌كانی كوردان به جیدی وه‌ربگرێ و به‌بێ دوودڵیی پشتگیری له پڕۆسه‌ی بونیادنانی نیشتیمانه‌كه‌یان بكات. ئه‌گه‌ر نا، به بێ ده‌ستكاری كردن، عیراق زیاتریش ده‌چێته قوڵایی فه‌وزاوه و ڕه‌نگه مێژووش خۆی دووباره بكاته‌وه.